ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 11 meh
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لەڕێگەی سەرەکیی کەرکوک - هەولێرو بەدیاریکراوی نزیک ناحیەی پردێ، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا.
ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا و ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری تویۆتا کامری دابووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی تریش برینداربوون.





