
plus4
پێش مانگێک
دەستەی دەستپاکی عێراق رونیدەکاتەوە، دادگای کەتنی کەرکوک تانەی دەستەکەیانی سەبارەت بە تاوانباری هەڵاتوو "یەشار عەلی بیرقدار" بەڕێوەبەری پێشوی پلاندانان و چاودێری دیوانی پارێزگای بەهەند وەرگرتووە و سزاکەی کردووەتە دوو ساڵ و 6 مانگ.
پێشتر دادگای کەتنی کەرکوک بە تاوانی خەرچکردنی پارە بۆ دروستکردنی بارەگای پاسەوانێتی یەکێک لەگومرکەکان بەنایاسایی، سزای غيابی ساڵێکی بۆ ئەو تاوانبارە هەڵاتووە دەرکرد.
لە 25ی کانونی دووەمی 2024، دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەشێوەی غیابی سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ تاوانباری ناوبراو دەرکردووە کە لەدەرەوەی رێکارە ئیداری و یاساییەکان، پارەی بۆ کۆمپانیایە خەرچکردووە کە دیزاینی باڵەخانەی نوێی کەرکوکی ئامادە کردبوو.