تەقەکردن
plus4
پێش مانگێک

ئەمشەو لەیەکێک لە مەزرعەکانی پشت گوندی پەنجاعەلی سەر شەقامی پشتوێنەیی کەرکوک، روداوێکی تەقەکردن رویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندارن و تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوکەوە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: خاوەن مەزرەعەکە خۆی تەقەکەرەکەیەو دوای دەستگیرکردنی بانگەشە ئەوە دەکات گوایە شەوی رابردوو دزی لێکراوەو ئەمشەو بۆسەی داناوە، کاتێک بینیوێتی سێ کەس لەپەرژینی مەزرعەکەیەوە هاتوونەتە ژورەوە، تەقەی لێکردوون و دووانیان بریندار بونەو سێیەم هەڵاتووە.

دوای روداوەکە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن بۆ شوێنی تاوانەکە جوێلێندراون، دوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە کە دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە بەهۆی ئەوەی فیشەک بەر دەموچاوی کەوتووە و خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە.

بەپێی زانیارییەکان، خاوەن مەزرەعەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکراوە تاوەکو بەڵگەکان راستی قسەکانی دەسەلمێنن و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.