فڕۆکە
plus4
پێش مانگێک

لە روداوێکی سەیری گەشتەکانی فڕۆکەوانی شارستانی، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای دەڵتا ئێرلاین ی ئەمریکی (DELTA  AIRLINE )کە لە گەشتێکی ئاسایی خۆی دەبێت لە شاری میناپۆڵیسی ئەمریکی  بۆ شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە گەشتی ژمارە ٤٨١٩ بە هەشتا سەرنیشینەوە بەڕێدەکەوێت ، لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکخانەی پێرسۆن لە تۆرۆنتۆ لەسەر سەر وەردەگرێت . ئەویش بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە داپۆشینی زۆربەی رێڕەوەکانی فڕۆکەخانەکە ، لە ئەنجامی ئەم روداوەش ١٨ کەس بریندار بون و کە تەندروستی سیانیان منداڵ بوون ناجێگیر بو بە پەلە لە رێی هەلیکۆپتەری فریاگوزاریەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی مناڵان لە ناو شاری تۆرنتۆ بەڵام فرۆکەکە بە تەواوی لە کارکەوت و باڵەکانی شکان .بەرپرسانی فرۆکەخانەی تۆرنتۆ رایان گەیاند لێکۆڵینەوە لەم روداوە سەیرە بەردەوامە ، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە هەفتەیەکە شەپۆلێکی زۆری بەفر بارین شاری تۆرنتۆو چواردەوی گرتۆتەوە و بو هۆیەوە سەتەها گەشتی فڕۆکەی راگیراوە .