مقاوةمةي ئيسلامي
Plus4
berî 55 deqîqe

🔻راگەیەندراوێک لەحیزبوڵاوە بۆ زەیدی: 100 رۆژە بەرانبەر عەنتەریاتە پوچەکانت ئارامان گرتووە

🔻حیزبوڵا بۆ زەیدی: مەرجی چەکدانانمان جگە لەدەرکردنی ئەمریکاو تورکیا لەخاکی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگەیە.

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4 
🔻دەقی پەیامەکەی حیزبوڵا:

یەکەم/ مەرجەکانی بەرگریی ئیسلامی سەبارەت بە چەکی کەرامەت، ئەمانەن:

🔶 دەرچوونی تەواوەتی و ڕاستەقینەی هێزەکانی ئەمریکا لە زەوی و ئاسمانی عێراق، و دڵنیابوونەوە لە نەگەڕانەوەیان، جگە لە ئازادکردنی بڕیاری سیاسی و ئابووری لە هەژموونی ئەمریکی.

🔶 دەرکردنی هێزەکانی تورکیای داگیرکەر لە باکووری عێراق.

🔶 هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەو پێیەی بە پڕچەکترین و مەترسیدارترین میلیشیا بۆ سەر یەکپارچەیی عێراق دادەنرێن، جگە لە پەیوەندییە گوماناوییەکانیان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی-ئەمریکی.

🔻 دووەم:

زیاتر لە سەد ڕۆژە بەرانبەر عەنتەریاتە پووچ و بێناوەڕۆکەکانی سەرۆک وەزیرانی لاو «عەلی زوبەیدی» ئارامان گرتووە؛ بەو هیوایەی لە هاوکێشەکانی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی تێبگات، و گوێ لە ئامۆژگاریی سیاسییە دێرینەکان بگرێت.

بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێکمان لە تێگەیشتنی بۆ بارودۆخە ئاڵۆزەکانی عێراق و ناوچەکە نەبینی، بەڵکو بەڵاکە زیاتر بوو بە پێداگریی لەسەر گوێگرتن لەوانەی دوژمنایەتی شیعەی ئەمیری بڕوادارانیان هەڵگرتووە، لەگەڵ لەسەرۆکی دەستەی ڕزگاری عێراق و شام (تۆم باراک)ی گیرفانبڕ.

🔻سێیەم: ئارامگرتنمان بەرانبەر بە کردارە ئیستفزازی و ناپەرپرسانەکانی زەیدی بەرەو تەواوبوون دەچێت، لە بابەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و ترساندنی خێزانی شەهیدان و برینداران و موجاهیدان و بەسەرپەرشتیی ڕاستەقینەی دوژمنی ئەمریکا.

وەک ئەو پەندەی دەڵێت: (کوڕی خوشک بۆی هەیە حەوت زللە لەسینگی خاڵی بدات)، زللەکان بۆ سەر سینگی پڕ لە برینمان کۆتایی هاتووه‌، و ئێستا کارکردنمان بە بنەمای «چاو بەرامبەر چاو و دەستپێکەر ستەمکارترە» دەستپێکردووە.

لە هەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە ترساندنی خێزانی قوربانییدەران و پارێزەرانی ئەم خاکە، کاریگەرییەکی گەورەی هەیە کە بە تێپەڕبوونی کات بەسەر ناچێت.

 ئێمە بیری زەیدی دەهێنینەوە: تو خەریکی بازرگانی و کۆکردنەوەی سەرمایە و چێژوەرگرتن بوی لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیت و خەزێنەکانت بە ملیاران پڕ دەکرد، لە کاتێکدا خوێنی ئێمە بۆ ڕاگرتنی سەروەریی وەڵات و پاراستنی دەوڵەت و پیرۆزییەکان دەڕژا 

بۆیە خۆت لەبیر مەکە، تۆ لە بەرانبەر پیاوانێکیدایت کە لە ڕێگەی خوادا لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێک ناترسن.

🔻چوارەم: چاوەڕێی برایانی گەورە و دانایانین بۆ کارکردن لەسەر ڕاستکردنەوەی ئەو خواروخێچییە ئەمنییەی سەرۆکی ڕاسپێردراو دروستی کردووە؛ تاوەکو هیچ پاساوێک بۆ هیچ کەسێک نەمێنێتەوە، و بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی کەرامەت و راکێشانمان بۆ ئەو هەنگاوەی دڵی دوژمنان خۆشدەکات.