قالیباف
berî 48 deqîqe

- قالیباف لەبارەی پرسی نەوتی عێراق و پرسی ئەمنی سەردانی بەغدا دەکات

 

- سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی په‌رله‌مانى ئێران، سبه‌ینێ چوارشەممە دەگاتە شارى بەغدا، ده‌شڵێت، "قالیباف ژماره‌یه‌ك دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق ئه‌نجامده‌دات".

 

- ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ قسه‌ى بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز كردوه‌و وتویه‌تى، "سەردانەکە چەندین دۆسیەی سیاسیی، ئەمنیی‌و ئابوریی لەخۆدەگرێت، کە گرنگترینیان پرسی ڕێگەدانە بەعێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لەڕێگەی گەروی هورمزەوە، پرسی ئەمنی لەسایەی ئەو پەرەسەندنانەی ناوچەکە بەخۆوەی دەبینێت".