تەندروستی کەرکوک
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك وەك كاردانەوە دژی سەردانییەكەی ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ بنكەی تەندروستی رەحیماوا و خستنەڕوی راستییەكان، لەراگەیاندراوێكدا دەڵێت: بەردوام چاودێری كاری بنكەو نەخۆشخانەكانیان دەكەن وچاودێری دامەزراوە تەندروستییەكان دەكەین و لیژنەكانی چاودێری و پشكنین راپۆرتی خولیان هەیە و رێوشوێنی یاسایی و سزای كارگێڕی كەمتەرخەمەكان دەدرێت و پاداشتی كەسانی دڵسۆزیش دەكرێت.

 

تەندروستی كەركوك ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە پێویستە هەڵسوكەوتی كارگێڕی بگیرێتەبەر لەكاتی رودانی هەر كەمتەرخەمییەك، نەوەك هەڵسوكەوتی نا كارگێڕی لەگەڵ سوپای سپی بكرێت كە بە روحی خۆیان قوربانیانداوە.

 

دوێنێی ئەحمەد كەركوكی بەبەڵگە ئەو راستیانەی خستەڕوو كە لەبنكەی تەندروستی رەحیماوا هیچ پزیشكێك لەكاتی دەوامی خۆیدا ئامادە نابێت یاخود هەر دەوام ناكەن، ئەوەش بۆ زۆربەی شوێنەكان راستن بەڵام لەدوای خستنەڕووی ئەو راستیانە، بەڕێوەبەری تەندروستی و جەبهەی توركمانی كە خاوەندارێتی لێ دەكات، توڕەن و رونكردنەوە دوای رونكردنەوە دژی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن بڵاودەكەنەوە.