مالكی و بافل
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەگەڵ نوری مالكی و ژمارەیەك لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوەوە.

 

لەكۆبونەوەكەدا، پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێكرا و هەردوولا هاوڕابون، پەلە بكرێت لەپێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و نشتیمانی رەنگدانەوەی واقعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی هاوڵاتیان بێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكۆبونەوەكەدا جەختیكردووەتەوە كە پێشهات و گۆڕانكاریەكان وادەخوازێت هەمووان پەرۆشی یەكڕیزی نشتیمانی بن و لەخەمی خەڵك و ئارامی سیاسی هەنگاوی كرداری بنێن لەپێناو گەیشتن بەچارەسەری نشتیمانی .