
plus4
پێش مانگێک
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی دەستگیرکردنی بازرگانێکی چەکی لە کەرکوک راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی، مەفرەزکانیان سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپراسیۆنێکیان لەپارێزگای کەرکوک ئەنجامداوەو دوای زانیارییەکی وردی هەواڵگری بازرگانێکی چەکیان لە کەرکوک دەستگیرکردووە کە چەندین جۆری چەک و تەقەمەنی پێبووە.