
plus4
پێش مانگێک
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری سەرەکی شەڕەکەی ئەمشەوی گەڕەکی عەسکەری راگەیاند کە بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ برینداربوو.
راگەیاندنی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمانی لیوا فەتاح خەفاجی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، مەفرەزەکانی پۆلیسی دۆمیزو فریاکەوتن و ئامادە گەمارۆی ناوچەی شەڕەکەیاندا و لەئۆپراسیۆنێکدا توانرا لەماوەی کاتژمێرێکدا هەردوو تۆمەتباری سەرەکی شەڕەکەی گەڕەکی عەسکەری دەستگیر بکەن کە بە چەکەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵە دراوسێکەیان و منداڵێک برینداربوە.
پۆلیسی کەرکوک رەتیدەکاتەوە، نارنجۆکی دەستی بەکارهێنرابێت و راپۆرتی تیمی بەڵگەی تاوانیش ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە.