دا عش
plus4
پێش مانگێک

ئەمشەو لەگەڕەکی عەسکەری شاری کەرکوک، شەڕ لەنێوان دوو ماڵە دراوسێ رویداوە، منداڵێک بریندارەو تەقەکەرەکەش هەڵاتووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4، بەهۆی ئەو تەقانەی کراون منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ بەناوی ( ع.س.ع ) فیشەک بەر قاچی کەوتووەو بریندار بوە.

 

سەرچاوەیەکی تریش دەڵێت: کەسێک بە نارنجۆکی دەنگی هێرشی کردووەتە سەر ماڵە دراسێیەک و بەهۆیەوە منداڵەکە برینداربوە.