مبتزز
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

ئەمنی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی لەکەرکوک راگەیاند کە کێچەڵی بە کچە بیانییەک کردبوو.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمنی نیشتیمانی عێراق، دوای ئەوەی کچێکی بیانی سکاڵای خۆی گەیاندوەتەوە یەکێک باڵیۆزخانەکانی عێراق کە لەلایەن هاوڵاتییەکی عێراقیەوە گێچەڵی ئەلیکترۆنی پێکراوە، دەستبەجێ دۆسێکە رەوانەی ئەمنی نیشتیمانی کەرکوک کراوە بەو پێیەی تۆمەتبارەکە لە کەرکوک بووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای رەزامەندی دادوەر توانیویانە ناسنەمەو شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و پاشان دەستگیری بکەن.