
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بۆ پاکردنەوەی شار و دروستکردنی باخچە و زیادکردنی پانتایی سەوزایی بۆ زیاتر جوانکردنی کەرکوک گفتوگۆی کرد و چەند بڕیار و رێنمایی و راسپاردەیەکشی دەرکرد، لەوانە:
- بەردەوامبوون لە پرۆسەی پاکردنەوە بە رۆژ و شەو.
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لە خوێندنگاکان ئەنجامبدات بە ئامانجی پاك راگرتنی شار به هاوکاریکردنی تیمەکان شارەوانی.
- کەرتەکانی شارەوانی راسپارد بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی لە رێگەی مزگەوتەکانەوە، هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە لە پاك راگرتنی شار و پشتیوانیکردنی تیمەکانی پاکردنەوە.
- خاوەن چێشتخانە و مۆڵ و مارکێتەکان ئاگاداربکرێنەوە لە پاك راگرتنی بەردەم دووکان و شوێنکارەکانيان، بە پێچەوانەوە دەدرێنە دادگا و رووبەڕووى سزای یاسایی دەکرێنەوە و شوێنەکانیان دادەخرێت.