قاسە
plus4
پێش 4 مانگ

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی قاسەیەکی پارە لە نێو ماڵێک.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دوای ئەوەی قاسەیەکی پارە لە ماڵێک دزا کە بڕی 65 ملیۆن دیناری تێدابوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردو دوای بینینەوە کامێرەکانی چاودێری توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە قاسەکەیان دزیوەو لەلێکۆڵینەوەکانیشدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.