
plus4
پێش مانگێک
دوای ڕاپۆرتێکی پڵەس فۆڕ، سەبارەت بەژمارەیەک گەنجی تیکتۆکچیی کەرکوک و ئەنجامدانی چەندین کاری نابەجێ، هەرزوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاتە وەڵام و هەڵوێستی تووندی دەرحەق بەو تیکتۆکچی و کەسە گێرەشێوێنانە دەربڕی.
کردنەوەی ڵایڤی شەوانەو مەی خواردنەوەو کاری نابەجێ لەگۆڕستانەکان و چەندین کاری تری نەشیاو، لەتوێی ڕاپۆرتێکی پڵەس فۆڕدا خرانەڕوو.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی؛ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: تەواوی ئەو گەنجانەی لەڕابردوودا لەتیکتۆک کاری نایاساییان ئەنجامداوە یاخوود لەداهاتوودا ئەنجامیدەدەن سزای تووند دەدرێن.
دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی دەشڵێت: ئەو کەسانەش کە لەتێکدانی گۆڕستانەکان و تەقەکردن بەئاسمانا یاخوود هەر کارێکی تری نابەجێ دەستیان هەبووە، لەپێناوی گەرمکردنی بازاڕی ئەکاونتەکانیاندا، بەسزای یاسایی خۆیان دەگەیەنرێن، بۆ ئەو مەبەستەش یەک یەک کەیسەکانم داوەتە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و ئەوان کاری ڕاستەقینەو یاسایی خۆیان لەوبارەیەوە ئەنجامدەدەن.