مریشک
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

لەسبەیەوە هەناردەکردنی مریشک و بەرهەمەکانی پەلەوەرخانەکانی هەرێمەوە بۆ کەرکوک و شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

 

بڕیاری ڕاگرتنی هەناردە کردنی مریشک و پەلەوەر دوای ئەوە دێت کە عێراق بەبیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو پەلەوەرخانەکانی، هاوردەکردنی مریشکی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە کرد.

 

رۆژی چواری ئەم مانگە وەفدێکی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەولێریان کردو لەپەلەوەرخانەکان سامپڵیان لە مریشکەکان وەرگرت بۆ دڵنیابوونەوە لەتەندروستییان، ئەمڕۆش پشکنینەکانمان لەبەغدا گەڕانەوەو بێ کێشەبوون، هەربۆیە بڕیاردرا سبەی هەناردەکردنی مریشک و بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێم بۆ کەرکوک و شارەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە.

 

دووبارە هەناردەکردنەوەی مریشک بۆ کەرکوک و ناوچەکانی عێراق، وادەکات نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە بەخۆوە ببینێت.