plus4
پێش ٢ ساڵ
پۆلیسی کەرکوک: بەدواداچونمان بۆ راپۆرتی یەکێک لەکەناڵەکان کردووە گوایە ژمارەیەک چەکدار لەدوو گەنجیان داوە لەشوێنی کارکردنیان، دەرکەوت روداوەکە وانیە و هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی ئاشوب لەشارەکە.
لەراگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، دوای دەستوەردانی پۆلیس و لێکۆڵینەوە لەروداوەکە، ئاشتەوایی لەنێوان هەردوولا کرا و تەئکیدیان کردەوە، پێکەوەژیان و برایەتی لەهەموو ناکۆکیەکان گەورەترە.
دوێنێ کەناڵێکی کوردی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ژمارەیەک گەنج بەدارو ئاسن لەدوو گەنجی کورد دەدەن، ئەوانەی لێدانیان خواردبوو بۆ مایکی کەناڵەكە وتیان " هێرشکەرەکان چەکداری حەشدی شەعبین و داوای 15 ملیۆن دینار دەکەن."
لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە، هەردوولای کێشەکە دراوسێی یەکترن و دووکانی فرۆشتنی لم و چەویاب بەیەکەوەیە بەهۆی ناکۆکی ئیشوکارەوە شەڕ دروستبوەو هیچ پەیوەندی بەگروپی چەکداریەوە نیە.