kesra
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

یسرا دێوانە هونەرمەندی لاوی کەرکوک وێنەیەکی ناسنامەکەی بەشکاوی بڵاوکردووەتەوەو نوسیوێتی، لەبازگەی سماقولی نێوان سلێمانی و هەولێر، ئاسایشی پارتی بەشێوەیەک پشکنینیان بۆ کردین وەک بڵێی شتی قەدەغەمان پێبێت.
 
دەشڵێت، دوای گەیشتنمان بەهەولێر بۆمان دەرکەوت ناسنامەی خۆم و کامیرەمانەگەم لەبازگەکە بەجێماوە، دوای سێ رۆژ بەم شێوەیە ناسنامەکەیان بۆ گەڕاندمەوەو ئەوەی وێنەگرەکەشم بزرببوو.
 
کیسرا دیوانە خەڵکی قەزای داقوقە، لەکۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت " هەر بەجدی دەسەڵات، كەسيكي وای داناوه بێڕێزی بەرانبەر خەڵک بکات!!."