
plus4
پێش ٢ مانگ
ڕەئوف محێدین، لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لەخوێندنی کوردی لەکەرکوک، چەندین رێنمایی تەندروستیی لەقوتابخانەو خوێندنگەکان ڕاگەیاندو داوا دەکات سەرجەمیان پابەندبن پێوەی.
بەپێی ئەو ڕێنماییانەی ناوبراو بڵاویکردوونەتەوە، چەندین جۆری خواردەمەنی کە لەڕابردوودا لەنێو قوتابخانەو خوێندنگەکان دەفرۆشرا قەدەغە دەکرێن، ئەمە وێڕای چەندین ڕێنمایی پێویست و گرنگی تر کە بریتین لە:
پێویستە هەر پۆلێک وانەیەک لەبەر خۆر بخوێنێت، بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە.
نابێت بەهیچ جۆرلک جگەرەو نێرگەلەو ڤەیپ و ئیندۆمی و جبس، لەنێو قوتابخانەو خوێندنگەکاندا بفرۆشرێن.
نابێت ڕۆنی زەیتی عادی لەنێو فرۆشگەکاندا بۆ لێنانی خواردەمەنی بەکاربهێنرێت، بەمەبەستی خۆپارێزی لەنەخۆشییەکانی دڵ.
ئەنجامدانی وەرزش (ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ کاتژمێرێک) لەلایەن خوێندکارانەوە.
بەکارهێنانی خواردنی خۆماڵی و دوورکەوتنەوە لەخواردنی هاوردە.