
plus4
پێش ٢ مانگ
بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی، سبەی شەمە 8/2/2025 دووھەم بارستە ھەوای سارد ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەمەش لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی وشکە سەرما کاریگەری ئەبێت لەگەڵ
چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات بەخێرای 15-35کم/ک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵات.
دەشڵێت، لە دوای نیوەرۆوە شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بەفر بارینی جیا جیا ناوچەکانی خۆرئاواو و باشوری پارێزگای ھەولێر و سنوری پارێزگای کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە ناوچەکانی ناوەراستی عێراقیش رونیکردوەتەوە ناوچەکانی لە ناوەاستی عێراق بارانێکی رێژە مامناوەند ئەیگرێتەوە و کاریگەریەکانی تاشەو پچر پچر بەردەوامی ئەبێت .
پێشی وایە، رێژەی بەفر بارینەکە 1 بۆ 5 سەنتیمەتر ئەبێت لەھەندێ شوێندا زیاتر ئەبارێت ، رێژەی باران 2-10 ملم ...