نێرگز
plus4
پێش ٢ مانگ

دادگای کەنتی شوان لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی باری کەسێتی و پاسەپۆرت و نشینگەی کەرکوک لەبارەی نێرگز قادر پێشکەشکاری دیاری کەرکوک بڕیاری کۆتایی دا.

دوای ئەوەی نێرگز قادر سکاڵایەکی دژی نوسینگەی کارتی نیشتیمانی لەناحییەی شوان لەساتەوەختی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2023 دا تۆمارکرد، 15 فەرمانبەری باری کەسێتی شوان و بەڕێوەبەرایەتی باری کەسێتی و پاسەپۆرت و نشینگەی کەرکوک بەتۆمەتی ناوزڕاندنیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا سکاڵایەکیان دژی نیرگز قادر تۆمارکرد.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەستی plus4 کەوتووە، لەدوا دانیشتنی دادگای کەتنی شوان بڕیاری بێتاوانی نێرگز قادر دەرچووە.