ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دوای ئەوەی لەڕابردوودا خانەنشینانی هەرێم بڕی 100 هەزار دیناریان لەسەر مووچەکانیانەوە وەک هاوکاریی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێدەدرا، لەمووچەی مانگی یەکی ئەمساڵدا کە ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی کرا، ئەو بڕە پارەیەش بڕا.
لەوبارەیەوە سادق عوسمان؛ وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان ئاشکرایکرد: لەمووچەی ئەم مانگەدا، 100 هەزار دیناری هاوكاریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ مووچەدا بەو خانەنشینانە نادرێت كە مووچەكەیان هاوتا كراوە، بەتایبەت ئەوانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بۆ ئەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی مووچە بۆ خانەنشینان بگێڕدرێتەوە، پێویستە بۆ ئەمساڵیش سودانی ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی ئەو بڕیارە بدات تا جارێکیتر ئەو بڕە پارەیەیان پێدرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو 100 هەزار دینارە، وەک مووچە ئەژمار ناکرێت و تەنها وەک هاوكارییەکی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەدرێت بەخانەنشینان، ساڵانە پێویستە سەرۆك وەزیرانی جارێكی دیكە پێویستی سودانی لەسەرەتای ساڵەوە بڕیارەكە نوێبكاتەوە.