سونەکان
plus4
پێش 3 کاتژمێر

 هەر یەكە لە پارێزگارەکانی نەینەوا، ئەنبار و سەلاحەددین بڕیاریاندا سبەی دەوامی فەرمی ڕابگرن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕاگرتنی بڕیاری یاسای لێبوردنی گشتی ، لە لایەن دادگای فیدڕاڵیەوە

حەمەد نوری ئەحمەد، پارێزگاری ئەنبار لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "راگرتن و پەکخستنی دەوامی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنم، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیارەی كە لە دادگای فیدراڵی دەرچوە

عەبدولقادر دەخیلش پارێزگاری نەینەوا و لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند  سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگا و دەستە و دامودەزگاکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕادەگیرێت، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ  بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێخۆشبونی بێتاوان و ستەملێکراوان ، بڕیاردرا لە ڕۆژی چوارشەممە پشوی فەرمی لە سەرتاسەری پارێزگاكە ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای لێبوردنی گشتی .