سایبەر ئەتاک
plus4
پێش 3 کاتژمێر

شەوی رابردوو هێرشێکی سایبەری کراوەتە سەر "پەیجی ئاژانسی هەواڵی plus4" لە فەیسبوک بە مەبەستی هاککردن و دزین یا سوتاندنی پەیجەکە.

تیمێکی پسپۆڕ دوای هەوڵێکی زۆر تووانیویانە هێرشەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاژانسی plus4 بەتووندی دژی بێ دەنگکردن و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان دەوەستێتەوەو هیچ رێکارێک ناتوانێت لەخستنەڕووی راستییەکان رایگرێت.

سەرچاوەی هێرشەکە لای plus4 ئاشکرایە، دڵنیابن هەڕەشەو هێرشەکان ورەو ئیرادەمان زیاتر بەرزدەکەنەوە و ئەزمونی پێشتریش باشترین نمونەیە کە دوای سوتاندنی پەیجەکەمان، پەیجێکی ئەکتیفتر هاتەوە گۆڕەپان.

ئاژانسی هەواڵی plus4

4ی شوباتی 2025