plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەپێی نوسراوێکی تەندروستی کەرکوک کە ئاراستەی بنکەی تەندروستی لەیلان کراوە، خانمە فاشینستایەک بەناوی ( س.ج.م ) لەپەنجە مۆری بەیانیان دەبەخشێت.
نوسراوەکە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو خانمە لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە کە ستایشی بەڕێوەبەرەکەی دەکات و دەڵێت: بەدڵی خۆمم لەگەڵ دەکەن و هیچکات دڵمان نەشکاندووە.
بابەتەکە بوەتە جێی رەخنەو نیگەرانی هاوڵاتیان کە چۆن دەبێت کارمەندێک لەپەنجە مۆر ببەخشرێت.
ئەو کارمەندە سەنتەری جوانکاری هەیەو وێنەو ڤیدیۆکانی خۆشی لەسۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە و وەک فاشینیستا دەردەکەوێت.