کەرکوک
plus4
پێش 3 کاتژمێر

بڕیارە سبەی چوارشەممە بەئامادەبوونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەندەرپاس و باخچەی فلکەی ئیخوان لەگەڕەکی رەحیماوا دابنرێت.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی پترۆدۆلار دروستدەکرێت و بەپێی ئەو دێزاینانەی بڵاوکراوەتەوە پڕۆژەکە ستراتیژی و جیاوازەو بەتەواو بوونی رۆڵی زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و هەروەها سیمایەکی جوانیش بە گەڕەکی رەحیماواو کەرکوک بەگشتی دەبەخشێت.