
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا، دوو سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداو سێ کەسی تریش برینداربوون.
ڕووداوەکە لەڕێگەی سەرەکیی کەرکوک بەغداو بەدیاریکراوی لەنزیک ناحیەی عوزێم بووە.
ئۆتۆمبێلێکی تویۆتا (مەلیکە) کە ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراقی تێدابووە، وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوەو سێ سەربازی تریش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێکی تری هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گوندی یەنگیجە سنووری قەزای خورماتوو، لەئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک، 13 سەرنشین بریندارن کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
پاش ڕووداوەکەش، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.