
plus4
پێش هەفتەیەک
ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : خالد شوانی وەزیری داد لە میانی پێشوازی لە قەداس مار کۆرکیسی سێیەم یۆنان جاتلیق پاتریارکی کلێسای رۆژهەڵاتی کۆن لە عێراق و جیهان دڵنیایداوە لە کۆمەڵیک رێکاری یاسایی بۆ پاراستنی سەرو مڵک و ماڵی کریستانەکان و ئاسانکاری لە کرین و فڕۆشتنی موڵکەکانیان بە تایبەتیش بۆ ئەو ئەوانەی ئاوارەی دەرەوەی وڵات بون
لای خۆشیەوە پاتریک یۆنان سوپاسی خالد شوانی کرد لە بەرامبەر هەوڵ و گرنگیدانی بە رۆڵەکانی کریستانەکان لە عێراق .