راوکردن Xara
Plus4
berî 1 saet

لەبارەی راوکردنی ئاژەڵ و باڵندەوە فتوا درا


یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا بۆ ئەوقافی هەولێر، رایدەگەیەنێت: راوکردن تەنها لەو کاتەدا حەڵاڵە کە راوچییەکە پێویستی بە گۆشتەکە بێت نەوەک بۆ هەوەس و خۆشی ئاژەڵ یا باڵندە بکوژێت.

دەشڵێت: ئەو دڕندانەی زیان بە مڕۆڤ و کێڵگەو پەلەوەر و رەزو باخ دەگەیەنێت وەک ( بەراز، گورگ و دووپشک و مار ) رێگا پێدراوە لەناو ببرێن.

داواش دەکات هەموان ژینگەی کوردستان بپارێزن بەتایبەت بەرپرسان و دەسەڵاتداران.