Plus4
berî 1 saet
بانکی ناوەندی لەبارەی گرانبونی نرخی دۆلار هاتەدەنگ
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەدەکی تەواو و پێویستی لە دراوی بیانی هەیە بۆ دابینکردنی سەرجەم داواکارییەکانی دراوی بیانی تایبەت بە تمویلکردنی بازرگانەکان، جێبەجێکردنی شایستە داراییەکانی کارتە بانکییەکان، و داواکاریی گەشتیاران بۆ دۆلاری نەختینەیی (کاش) بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی پەسەندکراو.
دەشڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، دەگەڕێتەوە بۆ ئیحتیکارکردن لەنێو بازاڕەکاندا، لەگەڵ پێشبینییەکان و خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە بۆ تێکدانی دۆخی ئابووری و دارایی لەلایەن هەندێک کەسەوە کە لەم دۆخە سوودمەند دەبن.
بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە تمویلکردنی بازرگانی دەرەکی بەپێی بە شێوازێک کە ڕەوتی هاوردەکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی مسۆگەر بکات.




