
plus4
پێش هەفتەیەک
جارێکیتر ولەم هەفتەیەدا بەشێک لەمامۆستایانی گرێبەست ومیلاکی هەرێم لەکەرکوک گردبونەوەی ناڕەزایی ڕێکدەخەن وپەیام ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن،
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی plus4 گردبوونەوەکە ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت دژی کەمتەرخەمی حکومەت لەئاست داواکاری وخەرج کردنی شایستەو موچەکانیان هەروەک پەیامیش ئاڕاستەی ڕای گشتی ولایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن..