ئەحمەد کەرکوکی
plus4
پێش مانگێک

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، قەراغی خاسە لەشوێنی پاشماوەی زبڵ و خاشاکەوە بۆ پرۆژەیەکی گەشتیاری مۆدێرن دەگۆڕێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەشڵێت ، بەدرێژایی حەوت کیلۆمەتر لە قەراغی خاسە پڕۆژەی سەوزایی و پرۆژەی دیکەی گەنجان و منداڵان جێبەجێ دەکرێن.

بەوتەی ئەحمەد کەرکوکی، لەو حەوت کیلۆمەترەدا چەندین پڕۆژەی وەکو سەوزایی و شاری یاری منداڵان و پرۆژەی وەرزشی بۆ گەنجان دروست دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە قۆناغی یەکەمەو لەقۆناغی دووەمدا، پرۆژەکان سەرجەم قەراغی خاسە دەگرێتەوە بەدرێژایی 18 کیلۆمەتر و سەرجەم ئەو کوشک و شوێنانەی لە قەراغی خاسە دانراون لائەبرێن و تەواوی خۆڵ و خاشاکی سەر قەراغی خاسەش پاکدەکرێنەوە.

دووپاتیشیکردەوە، قەراغی خاسە دەکرێتە پرۆژەیەکی گەشتیاری زۆر جوان و مۆدێرن بۆ خەڵکی کەرکوک.