
plus4
پێش مانگێک
خالید عوبێدی پەرلەمانتاری نەینەواو وەزیری پێشوتری بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت: لەکەرکوک بەهۆی نەبونی پسپۆڕی تەکنیکی بۆ دیزایینکردنی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی نەتوانراوە 7 هەزار پلەی دامەزراندنەکە رابگەیەندرێت.
محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەوەڵامی عوبێدیدا دەڵێت: کەرکوک پڕە لە پسپۆڕو کەسانی بەئەزمون لەبوارەکانی تەکنیکی، کارگێڕی و ئەندازیاری لە بەرەوپێشبردنی دامەزراوە حکومییەکاندا رۆڵی گەورە دەگێڕن و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت گومان لەتوانای خەڵکی شارەکە بکرێت یاخود لەتواناکانیان کەمبکرێتەوە.
رونشیدەکاتەوە، دواخستنی راگەیاندنی دامەزراندنەکە پەیوەندی بە ناکۆکییە کارگێڕی و سیاسییەکانەوە هەیە کە ئەو پرسەی پەکخستووە.