كركوك
plus4
پێش ٢ مانگ

سێ مانگ پێش ئێستا "عەلی حسێن گوڵ بۆی" یاریدەدەری پەروەردەی كەركوك رەوانەی خانەنشینی دەكرێت و كەسێكی تری توركمان لەشوێنەكەی دەستنیشان دەكرێت.. كەچی ئێستا گەڕاوەتەوە پۆستەكەی و كەس نازانێت چۆن تەمەنی خانەنشینییەكەی بۆ درێژ كراوەتەوە.

"عەلی گوڵ بۆی" یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەورەدەیە بۆ كاروباری كارگێڕی و لەپشكی (جەبهەی توركمانی)ـە، سێ مانگە لەپۆستەكەی نەماوە و بڕیاربوە خانەنشین بێتـ و جبهەی توركمانی كەسێكی تریشی لەشوێنەكەی داناوە، بەڵام ئێستا تەمەنی خانەنشین بونی درێژكردووەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ پۆستەكەی خۆی.

رێوشوێنی درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینبونی جێی گومانە و هێشتا كەس نازانێت چۆن بۆی كراوە..