انتخاباتب
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

عەلی عەباس وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەکەرکوک بەئاژانسی هەواڵی plus4ی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی کەرکوک تەمویل کراوەو وپارە خراوەتە سەر حسابی بانقی نوسینگەکەیان وتەنها ماوەتە ئەوەی لەچەن ڕۆژی داهاتوو میکانیزمی چۆنیەتی دابەشکردنی پاداشتەکە ئاشکرابکەن ودەست بەدابەش کردنی بکرێت.

 

 بەپێی زانیارییەکانی plus4 بڕی دوو ملیار و٢٠٠ ملیۆن دینار تەمویلی کەرکوک کراوە ولەڕۆژانی داهاتوو دابەشی سەر کارمەندەکان دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری تەرخان کرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ..