فڕۆکەی چاودێری
plus4
پێش ٢ مانگ

بەپێی زانیارییەکانی plus4، ماوەی چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لەئاسمانی کەرکوک دەسووڕێتەوەو سەرچاوەی فڕینەکەشی هەولێرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەبەیانيی ئەمڕۆوە لە سێ میحوەرەوە ئۆپراسیۆنێکی فراوانى سەربازی بۆ کێوماڵکردنی چەمی رۆخانە لەباشوری کەرکوک دەستیپێکردووە.

هێشتا نازاندرێت فڕۆکەکە لەچوارچێوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ئاسمانی ئۆپراسیۆنەکە بەشدارە یاخود ئەرکێکی تایبەتی هەیە.

فڕۆکەکە لەجۆری "سی-27 سبارتان ئیتاڵی"یە، لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیتاڵیاو ئەمریکاوە بەکاردرهێنرێت.

فڕۆکەکە بۆ ئەرکی چاودێری، گواستنەوەی هێزو هەڵدانە خوارەوە پەڕەشووت بەمەبەستی ئۆپراسیۆنی تایبەت بەکاردەهێنرێت.