
plus4
پێش ٢ مانگ
ئێوارەی دوێنێ لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسنووری عەرعەر، عومرەکارێک بەناوی (جوتیار عەبدولمەجید)ەو دانیشتووی چەمچەماڵەو لەدایکبووی ساڵی (1991)ە. دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
کەمێک بەر لەئێستاش، دووبارە دەنگۆی گیان لەدەستدانی یەکێکی تر لەبریندارانی ڕووداوەکە سەریهەڵدایەوە کە ژنێکی دانیشتووی چەمچەماڵە.
هەر لەڕووداوەکەدا ژمارەیەک عومرەکاری تریش برینداربوون و ڕاستەوخۆ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی شاری کەرکوکەو لەڕووداوەکەدا برینداربوو.