المساري
plus4
پێش ٢ مانگ

لایەنێكی سیاسیی عەرەبی، داوای پۆستی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك دەكات و لیوا (ئەركان مەساری) بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی پڵەس فۆڕ، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی سیاسیی پێ:هێنانی ئیدارەی كەركوك، پۆستی فەرماندەی پۆلیس دەدرێتە عەرەب، ئێستا كە لیوا فەتاح خەفاجی لەو پۆستەدایەو بە كەسێكی نزیك لە محەمەد تەمیم دادەنرێت، هاوپەیمانیی عروبە داوای ئەو پۆستە دەكات و لیوا (ئەركان مەساری)ش كاندیدێتی.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پڵەس فۆڕ، بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا چارەنووسی ئەو پۆستە یەكلابكرێتەوە، ئەفسەرێكی كوردیش كە ناوەكەی لای پڵەس فۆڕ پارێزراوە، وەك جێگری فەرماندەی پۆلیسی كەركوك دەستبەكاردەبێت.