
plus4
پێش ٢ مانگ
ئیدارەی کەرکوک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی سێ نەخۆشخانە لە پارێرگاکە.
کۆبونەوەکە بەسەرۆکایەتی قاسم ئیبراهیم حافز جێگری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی و بە ئامادەبوونی محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری پلاندانانی شار و ژمارەیەک لە نوێنەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆبونەوەکە، نەخۆشخانەکان بریتین لە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە چیمەن و 300 قەرەوێڵەیی ژنان و منداڵان لە سێکانیان و نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەناحیەی تازە.