
plus4
پێش ٢ مانگ
کامەران عەلی بڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک ئاگادارییەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە ، سەرجەم کارگێڕی قوتابخانەکانی خوێندی کوردی ئاگادار دەکەینەوە کە (دەست لەکارهەڵگرتن) بکەن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لەدایکبووی ساڵانی (1962 ــ 1963 ــ 1964)ن لەڕێکەوتی (31.12.2024)ەوە
هەروەها تێدا هاتووە کە (دەست لەکار هەڵگرتن) بکرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لەدایکبووی (1965)ن بەپێی رۆژو مانگی لەدایکبوونیان.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 بەم بڕیارە نزیکەی 650 مامۆستاو فەرمانبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک خانەشین دەکرێن، کە 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەی تێدایە ، بەمەش بۆشاییەکی زۆر بۆ خوێندنی کوردی لەکەرکوک دروست دەبێت.