
plus4
پێش ٢ مانگ
جەعفەر عەباس کەریم یاریدەدەری ئیداری و دارایی پارێزگاری کەرکوک:-
بەهاتنی کۆمپانیای BP بەریتانی بەرهەمهێنان نەوت لە کۆمپانیا نەوتی باکور زیاد دەکات.
ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ BP هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئابوری کەرکوک.
بەپێی گرێبەستەکە سوود لەو غازەی لەگەڵ بەرهەم هێنانی نەوەت دەردێت دەبینرێت بۆ ئیشپێکردن و جێبەجێکردنی وێستگەی نوێی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک، ئەمەش دۆخی کارەبا باشتر دەکات.
کەرکوک پێویستییەکی زۆری بە باشترکردنی دۆخی ئابوری هەیە ، بەتایبەتی لە بابەتی نەوت و غاز.
لایەنە حکومییەکانی کەرکوک چاوەڕوانی کۆمپانیای BP دەکەن تا دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی لەبواری نەوت و غازی کەرکوک لەچوارچێوەی گرێبەستەکەدا بکات.