خوێندنی کوردی
plus4
پێش ٢ مانگ

بەڕیوەبەری خوێندنی کوردی پۆستێکی لەئەکاونتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، و دەڵێت: سەرجەم پەروەردەکارانی خوێندنی کوردی ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو فۆرمەی لەلایان لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانەوە و کۆمەڵێک مامۆستاوە بڵاو کراوەتەوە ئێمە وەک خوێندنی کوردی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ئاگادار ئەم بابەتە نین و لە ئێستاو لەداهاتوودا هەر گواستنەوەیەک بکرێت دەبێ بە ڕێککەوتن و ڕەزامەندی هەردوو وەزارەت بێت ( وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ).

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: سبەی یەک شەممە 2025/1/26 لە کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دابەشکردنی فۆڕمی تایبەت بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان وفەرمانبەرانی خوێندنی کوردی بۆ سەر میلاکی ناوەند لە بارەگای لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەست پێدەکات.