plus4
پێش ٢ ساڵ
بەرگری شارستانی عیراق بڵاویكردەوە، كهمێك پێش ئێستا لەگوندی خەرابەی قەزای دووبز بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە زەویەكی چێندراو بەگەنم كەوتووەتەوە بەهۆیەوە شەش دۆنم زەوی سوتاوە.
پێشتریش بەهۆی لەحیمكردنەوە، ئاگر لە زەویەكی چێندراو بەگەنم لەگوندی بای حەسەنی قەزای دووبز كەوتووەتەوە بەهۆیەوە 44 دۆنم زەوی سوتاوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەرگری شارستانی، لەهەردوو روداوەكەدا نزیكەی هەزار و 20 دۆنم زەویان لەسوتان رزگاركردووە.
هەروەها لە گوندی زەینولعابدینی قەزای داقوق ئاگر لەزەویەك كەوتووەتەوە و نزیكەی شەش دۆنم گەنم سوتاوە.