دةستباكي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

دوای راپۆرتێکی plus4 و ئاشکراکردنی کەندەڵییەکەی گەورە لەدەستەی خانەنشینی کەرکوک، دەستەی دەستپاکی عێراق لەراگەیەندراوێکدا تەواوی زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوەو ئاشکرایکرد کە تۆڕێکیان لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کەرکوک هەڵوەشاندووەتەوە کە دەستیان بەسەر سیستمی خەرچکردنی جیاوازی موچەی خانەنشیناندا گرتبوو لەو رێگایەوە 720 ملیۆن دیناریان بەناوی خانەنشینانەوە خەرچکردووەو دواتر بردوویانە.

 

دەستپاکی ئاشکرای دەکات کە تۆڕەکە لەسێ فەرمانبەری دەستەی خانەنشینی کەرکوک پێکهاتوون و یاریان لە 80 دۆسێدا کردووەو لەئێستادا دەستگیرکراون.

 

راگەیەندراوەکەی دەستپاکی دوای کاتژمێرێک لەبڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەی plus4 دێت کە وەک یەکەم میدیا تەواوی نهێنییەکانی بۆ ئیدارەی کەرکوک و رای گشتی ئاشکرا کرد.