كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، توانیویانە 20 بیرە نەوتی کێڵگەی نەوتی زەمبور بهێننەوە بەرهەم.

 

ئەوەشی رونکردوەتەوە ،کۆمپانیای نەوتی باکور دەستیکردووە پرۆسەی بەنۆژەنکردنەوەو پێشخستن لە کێڵگە نەوتییەکان بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان، لەو چوارچێوەیەشدا توانیویانە بەرهەمهێنان لە 13 بیرە نەوتی زەمبور دەستپێبکەنەوە کە چەندین ساڵە بەرهەمهێنان تێیاندا راگیرابوو.

 

وتیشی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لەو بیرەنەوتیانە بڕی 10 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاددەکات.