
plus4
پێش ٢ مانگ
سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركوك-گەرمیانی پارتی دەداتەوە.
هەر کوردێکی بە شەرەف بە دیقەتەوە راگەیەندراوەکەی پارتی بخوێنێتووە بۆی روون دەبێتەوە کە پارتی چۆن بە ئاشکرا و بە نهێنی دەستی لەگەڵ نەیارانی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی دژ بە پێکهاتەکانی کەرکوک تێکەڵ کردووە.
پارتی دیەوێت مۆرکی کوردستانیی بوونی کەرکوک بەو پارێزگایەوە بسڕێتەوە.
لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دادگاکانیش ئەو راستییە روون بووەتەوە کە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەرژەوەندی چی لایەنێک یەکلابووەتەوە، و کێ مافی ئەوەی پێدراوە ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک پێکبهێنێت بە دەستەبەرکردنی 50+1.
پارتی بە هاوبەشی لەگەڵ جەبهەی تروکمانی و سیادە؛ کارکردنە بۆ گێڕانەوەی پارێزگاری سەپێنراوی پێشووی کەرکوک و سەپاندنێتی بە سەر ئیرادەی میللەتەکەمان کە ئەوە خەونی چۆلەکەیە و هەرگیز جارێکی تر روو ناداتەوە.
بە پشتیوانی خوا و میللەتەکەمان کۆتاییمان بەو پیلانگێڕییە هاوبەشە هێنا کە پارتی سەرکردایەتی دەکات و دەیانویست کەرکوک بگێڕنەوە بۆ پێش 18/12/2023.
لە ماوەی چوار مانگی دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک خۆی و تیمەکەی بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی سەر شانی خۆیان راپەڕاندووە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکوک، و لە ماوەکانی داهاتووشدا بەرهەمەکەی بۆ یار و نەیار زیاتر بەرجەستە دەبێت، بە کوێرایی چاوی دووژمنان