
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
بەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی چیمەن، هێزێکی سوپای عێراق تەقەی لەچەند کەسێک کردووە و یەکێکیان بریندارە و خەڵکی کەرکوکە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4، ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە لەلایەن هێزەکەی سوپای عێراقەوە، لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بونەو یەکێکیان هەڵاتووە بەڵام سیانەکەی تر دەستگیرکراون و یەکێکیان بریندارە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، گوایە ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە قاچاخچی بونەو هەوڵیانداوە بارهەڵگرێکی پسکیت لەرێگەی قاچاخەوە بهێننە کەرکوکەوە و کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکەی سوپای عێراقەوە.
بریندارەکە تەمەنی 35 ساڵە و فیشەک بەر دەستی کەوتووەو دانیشتووی گەڕەکی بارودخانەی شاری کەرکوکە.