ئاسایشی نشتیمانی
plus4
پێش ٢ ساڵ

دەزگای ئاسایشی نشیتمانی عێراق لەراگەیاندراوێكدا، دەستگیركردنی سێ فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی سێی ناوەندی.

 

لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە و هەڵگرتنەوەی شوێن پەنجەی فەرمانبەرە پەیوەندیدارەكان بەوەرگرتن ودابەشكردنی پرسیارەكان، توانرا سێ فەرمانبەر دەستگیربكرێن كە بەرپرسی راستەوخۆن لەدزەپێكردنی پرسیارەكان و دوو كەسی دیكەش وەك گومانلێكراو لەلێكۆڵینەوەدان.

 

هەروەك دەزگای ئاسایشی نشتیمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك لەچالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانشی راگەیاند كە بازرگانیان بەپرسیارەكانەوە كردووە یاخود بڵاویانكردووەتەوە.