ريبوار & محمد حافظ
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ

دادگای قەزای كارگێڕی، داوا یاساییەكەی راكان جبوری و ئەحمەد حەمدانی، سەوسەن جەدوع و حەسەن تۆرانی لەدژی دانیشتنەكەی ئوتێل رەشید رەتكردەوە ، داوایان دەكرد دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار هەڵبوەشێندرێتەوە. ئەمڕۆ لەبەغدا دادگای قەزای كارگێڕی بەسەرۆكایەتی عوسمان سەلمان عەبودی و ئەندامێتی دوو دادوەری تر بۆ بڕیاردان لەبارەی سكاڵاكەی چەند ئەندامێكی عەرەب و توركمان لەئەنجومەنی پارێزگا و جەبهەی توركمانیش كۆبوەوە.

 

دوای چوار دانیشتن و كۆكردنەوەی هەموو بەڵگەو نوسراوەكان و گوێ گرتن لەهەردوولا، دادگا بڕیاریدا بەرەتكردنەوەی هەموو سكاڵاكان، و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری بە پرۆسەیەكی تەندروست بوە و هیچ گومانێك لەیاسایی بونیدا نیە. تەنانەت، تێچوی رسوماتی سكاڵاكان و ماندووێتی پارێزەری لایەنی سكاڵا لێكراوی، خستە ئەستۆی ئەو ئەندامانەی عەرەب و توركمان كە داواكانیان دۆڕاندووە.

 

لەدانیشتنی پێشوتریشدا دادگاكە، سكاڵاكەی فراكسیۆنی پارتی لەدژی رێبوار تەها و محەمەد ئیبراهیم حافز رەتكردەوە، چونكە شێوازو كاتی پێشكەشكردنی سكاڵاكەیان لەچوارچێوەی یاساییدا نەبوە.