
plus4
پێش ٢ مانگ
لەکەرکوک گەنجێک بەڕووداوێکی تەمومژاوی کوژراو لەماوەی 24 کاتژمێردا تۆمەتبارى تاوانەکە دۆزرایەوەو دەستگیرکرا.
شەوی 19ی ئەم مانگە، لەناوچەی 55ی باشووری کەرکوک، نزیک یاریگایەکی تۆپی پێ، گەنجێکی تەمەن 20ساڵان بە سێ چەقۆ بریندارکراو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی گشتيی کەرکوک، بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 دوای پێکهێنانی تیمێک بۆ دۆزینەوەی بکوژی گەنجەکە لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکەوە، موقەدەم بەهێز فەتاح خۆی سەرپەرشتيی لێکۆڵینەوەکانی کردووەو توانیويەتی بگاتە کەسی تۆمەتبارو دوای دەستگیرکردنی، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە دەمەقاڵێ لەنیوانیان ڕوویداوەو هەردووکیان چەقۆیان لەیەکتر ڕاکێشاوەو سێ چەقۆی لەقوربانییەکە داوەو دواتر هەڵاتووەو هەوڵداوە تاوانەکە بشارێتەوە.